59
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤، مۆبین شێخەپوور، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی گوندی قومقەڵای سەر بە مەهاباد، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر دەکرێ و هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لە سەر باروودۆخی ناوبراو لە بەردەست نییە.
جێی ئاماژەیه، کە ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە مانگی ڕابردوودا، دوای رۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، دەستبەسەر و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە.
خ.ع