دڵزار عابدی هونەرمەندی ناسراو لەلایەن تیمی تیرۆری ئێرانەوە پەلامار درا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، هونەرمەندی ناسراوی کورد ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەڵێوەی ٢٧٢٤ی کوردی(٢١ی ماڕسی ٢٠٢٤ی زاینیی) دڵزار عابدی ٢٨ ساڵ تەمەن و کوڕی هونەرمەندی گەورەی کورد عەلی عابدی خەڵکی شاری سەقز و نیشتەجێی شاری سلێمانییە لە هەرێمی باشووری کوردستان ئەوڕۆ لەلایەن تیمی تیرۆری کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە هێرش کرایەسەری.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەکاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی لەلایەن ئۆتۆمبیلێکی جام ڕەشەوە ئاماژە و داوای ڕاوەستانی لێ دەکرێ و ناوبراویش کە دەزانێ مەترسی لەسەرە بەخێرایی شوێنەکە جێدێڵێ و کاتێک ئاوڕ دەداتەوە دەبینێ دوو کەس دابەزیون و دەیانهەوێ تەقەی لێبکەن هەر بۆیە خۆی لە کۆڵانەکانی شوێنی هێرشەکە دەشارێتەوە و بەو شێوە ڕزگاری دەبێت.

شیاوی باسە کە ناوبراو یەکێک لە لیدێرە کارا و لێهاتووەکانی شۆڕشی ژینا (ژن ژیان ئازادی) لە شارەکانی سەقز، سنە و بۆکان بووە و هەربەوە هۆیە لە ماوەی ساڵێک پێشەوە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەناسرێتەوە و پەلاماری ستۆدیۆکەی دەدەن و هەرچی تێدابووە تاڵانی دەکەن و خۆیشی دەربازی باشووری کوردستان دەبێت و لەو ماوەی یەکساڵەیش دوو جار لە ڕێی تێلەفوونەوە جارێک بە فارسی و جارێکیش بە کوردی هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت.

دڵزار عابدی، ئاوازدانەر و ژەنیاری پیانۆ و ڤیۆلۆن و ڤیۆلا، دەرچووی بەشی ئاوازدانانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تارانە و تا ئێستا (2024) زۆرتر لە 200 بەرهەمی بۆ هونەرمەندان بەرهەمهێناوە . لەو هونەرمەندانەی کە دڵزار عابدی هاوکاری لەگەڵ کردوون دەتوانین ئاماژە بکەین بە کیژان ئیبراهیم خەیات، فرمێسک، حەمید بانەیی، حسەین سەفامەنش، نەجمەدین غوڵامی، شەهین تاڵەبانی، عەلی عابدی، کامەران مستەفای بابان و دەیان هونەرمەندی دیکە. هەروەها 35 بەرهەمی حەسەن زیرەک و محەمەدی ماملێ ی نۆژەن کردووەتەوە. هەروەها خاوەنی سیمفۆنیای داربەڕووە بۆ هۆنراوەی شێرکۆ بێکەس. کامپۆزەری ئۆرکێسترای سیمفۆنی ماڵی موزیکی سلێمانی بووە بۆ یەکەم کۆنسێرتی ئەم ئۆرکێسترایە بە ڕابەرایەتی مستەفا عەباس عەلی. هەروەها ئاوازدانانی موزیکی بۆ کتێبی “کورد بوون” (بیرەوەریەکانی کاپیتان محەمەد مەولوودی) لە ئەستۆ بووە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net