پیام سایت سیاسی خبری

دڵشاد محەمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

‏ک.م.م.ک

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی دڵشاد محەممەدی خەڵکی شاری سەردەشت، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ئەمساڵ، بە بێ فەرمانی دادگا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی حکوومەت لە شاری ورمێ گواسترایەوە.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ناوبراو لە بەردەستدا نیه.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *