13
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردی، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە دەی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای قوروە دەسبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی دوو ساڵەی خۆی بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
ق.ش