110
ک.م.م.ک:
سێشەممە ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان دانا لەنجاوایی چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسیی لەمێژینەی بەبی نواندنی حوکمی قەزایی و بەتۆمەتت پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات دەستبەسەر کرد.
شیاوی باسە کە، پێنجشەممە ٣ی ڕەشەمە، حوکمی دەستبەسەری کاتی یەک مانگە بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە لەلایەن داواکاری گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەریوان دەرچووە و سەرلەنوێ ئەم هاوڵاتییە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگوازرا.
ئەم هاوڵاتییە پێشتە لە ساڵی ٢٧١٢ی کوردی، ڕێگری کرا لە درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆ و ساڵێک زیندانی تەعزیری بەتۆمەتت پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەسەردا سەپێنرا و بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٨ مانگ زیندان ولێدانی٥٠ قامچی مەحکووم کرا.
ق.ش