84
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، چالاکی مەدەنی، سەمیرا ئەحمەدی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕژێمی ئێران لە هەمان شار، بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی، بە تۆمەتی بەشداریکردن له کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات، بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیزی بە داشکاندنی ڕۆژانی دەستبەسەرکردنی و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی له چوونەدەرەوە لە وڵات، مەحکووم کرا.
جێی ئاماژەیه، ناوبراو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران دەستبەسەر کرا و پاش ٣٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتەی ٩٠٠ ملوێن تمەنی، تا ڕۆژی یەکلابوونەوەی دۆسیەکەی، لە بەندیخانەی ئەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
خ.ع