71
ک.م.م.ک:
به پێی ڕاپۆرته کان، پاش بەڕێوەچوونی دادگاییەک له سەر دۆسیەی ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامه نووس و چالاکی مافی ژنانی خەڵکی شاری سنە، که له لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران له هەمان شار بەڕێوەچوو، سزای بیستویەک ساڵ بەندکران بە سەر ناوبراودا سەپێنرا.
ئەم هاووڵاتییە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپ و حکوومەتی نەیار بۆ ماوەی ده ساڵ زیندانی، بە تاوانی پێکهێنانی گرووپێکی نایاسایی بە ئامانجی تێکدانی ڕژیم بۆ ماوەی دە ساڵ زیندانی و یەک ساڵ زیندانی بە تاوانی بانگەواز دژ بە نیزام، مەحکووم کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، ده ساڵ له سزاکەی ئەم هاووڵاتییە، دەبێ بە شێوەی( نفی در بلد)، واتە لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و لە زیندانی هەمەداندا جێبەجێ بکرێت.
خ.ع