ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتی ئازاد ئەمینی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی گوندی هەیجانان سەر بە شاری سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و هەوڵ و هاوکاری دژی ئاسایشی نیشتمانی، بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری بە داشکاندنی ڕۆژانی دەستبەسەربوونی، سزادراوە.
جێی ئاماژەیه، ناوبراو که ئەندامی کۆمەڵەی فەرهەنگیی “هیوای زانست” و کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “ژیانی سەوز”ی سەقز بووە، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە گوندی هەیجانان سەر بە شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، پاشان دوای ٣٢ ڕۆژ، له ٢٥ی خەزەڵوەر، بە دانانی بارمتەی ٩٠٠ ملوێن تمەنی، بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دۆسیەکەی، لە زیندانی ناوەندیی ڕژێمی ئێران لە شاری سنە، ئازاد کرا.
خ.ع