پیام سایت سیاسی خبری

دەرکردنی مۆڵەتی دەستبەسەرداگرتنی بارمتەی سدیق عەینی لەلایەن لقی یەکی دادگای چەکداری پارێزگای ورمێ

ک.م.م.ک:

شەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، لقی یەکی دادگای هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پارێزگای ورمێ پاش بانگهێشتی بنەماڵەی عەینی مۆڵەتی دەستبەسەرداگرتنی بارمتەی کوڕەکەیان سدیق عەینی دەرکرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سدیق عەینی ٢٧ساڵ تەمەن زیندانی سیاسیی خەڵکی گوندی سینگان سەربە شاری شنۆ، سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بەدانانی بارمتەی ٢ملیارد تمەنی لە زیندانی شاری ئەردەوێڵ نێردرا بۆ پشوو و لە وڵات چبوویە دەرەوە.

شیاوی باسە، ناوبراو سەرەتای ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٧ی کوردی، لەلایەن دادگای چەکداری حکوومەت لە پارێزگای ورمێ بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆن بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری لەگەڵ دوورخستنەوە بۆ شاری ئەردەوێڵ مەحکووم کرابوو.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ٤٥ڕۆژ مۆڵەت دراوە کە ئەو بڕە پارەیە بدەن کە وەکوو بارمتە لە بریتی ئازادی کوڕەکەیان دانراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *