69
ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی موسا جەلیلیان خەڵکی گوندی ئۆچ تەپە سەر بە شاری بوکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
جێی ئاماژەیه، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەسبەسەر کردووە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنەکە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
خ.ع