36
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، سەیان دەروێشی خەڵکی گوندی بالوو و برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لە ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە فەرجاد دەروێشی ٢٤ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی بالوو سەربە شاری ورمێ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی لە شەقامی وەلیعەسری ورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بریندار کرابوو کەلە کاتی گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی دەرمانی گیانی بەخت کردبوو.
ق.ش