دەستبەسەر کرانی شاهین غەفووری مامۆستای زانکۆ لە شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەر کرانی شاهین غەفووری مامۆستای زانکۆ لە شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەر کرانی شاهین غەفووری مامۆستای زانکۆ لە شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

10:49 – 9 January 2024

هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤

شاهین غەفووری، خەڵکی شاری دێولان، خوێندکار و مامۆستای زانکۆی ئازادی شاری قوروە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٥ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، شاهین غەفووری، تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی شاری دێولان لەم شارەدا دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شاهین غەفووری، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری بەرنامەنووسین و هەروەها مامۆستای لە زانکۆی ئازادی قوروە دوای دەستبەسەر کران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ شاهین غەفووری لەبەر دەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net