دەستبەسەرداگرتن بەسەر کەشتییەک کە هاووڵاتیانی پەنابەری هەڵگرتبوو لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، کەشتییەکی هەڵگری پەنابەرە کوردەکان کە زۆربەیان چالاکی سیاسی کوردن کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە داواکراون، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست ڕاگیرا.

شایەنی باسە، بە پشتبەستن بەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لەسەر کەشتییەکەوە گیراوە و ڕوونکردنەوەی ڤیدیۆگرەکە، ئەم کەشتییە کۆمەڵێک چالاکی سیاسی و هاوڵاتی ئاسایی هەڵگرتووە کە بە مەبەستی پەنابردن بۆ وڵاتێکی ئارام و بەبێ کێشە بە هۆکاری ترس لە کێشە قەزایی و دادگاییەکانی حکومەتەوە و هەروەها بابەتی ئابووری ڕوویان کردۆتە کۆچکردن، لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەدا، ئەم هاووڵاتیانە بۆ تورکیا و ڕادەستکردنەوەیان لەلایەن ئەم وڵاتە بۆ ئێران لێکەوتەی ترسناکی دەبێت.

جێگەی سەرنجە جگە لە مەسەلە ئەمنییەکان و ئەو کەشوهەوای خنکێنەرەی کە لە کوردستاندا زاڵە، ئەو هەژارییە سیستماتیکییەی ڕێژیمی ئێران بەسەر گەلی ستەملێکراوی کورددا سەپاندووە، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کارە ساختەکانی وەک کۆڵبەری، کە بە واتایەکی تر نانێکە بۆ ژیان، و ئەم کارە دەبێتە هۆی کۆچی ساڵانەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net