دەستبەسەرکرانی ١١١ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤ی زایینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

Print Friendly, PDF & Email

دەستبەسەرکرانی ١١١ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤ی زایینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

دەستبەسەرکرانی ١١١ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤ی زایینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

12:56 – 2 March 2024

هەنگاو؛ شەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤دا لانی کەم ١١١ هاووڵاتی لە هەموو ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون. زیاترین ڕێژەی دەستبەسەرکراون هاووڵاتییانی کورد بوون کە ٥٢ حاڵەت تۆمارکراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لانی کەم ٥٢ هاووڵاتی کورد، ١٦ هاووڵاتی تورک، ١٤ هاووڵاتی بەلووچ و هەروەها ٩ ژن و ٨ منداڵ لە ماوەی مانگی فێبریوەریدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و یان ڕفێندراون.

زیاتر لە ٤٦٪ هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو هاووڵاتییانی کورد بوون

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەریدا لانی کەم ٥٢ هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ئەو ئامارە زیاتر لە ٤٦٪ سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوودایە. ٥٣٪ دەستبەسەرکراوانی مانگی پێشوو هاووڵاتییانی کورد بوون.

لە مانگی ڕابردوودا لانی کەم ١٦ هاووڵاتی تورک کە دەکاتە ١٤.٥٪ سەرجەم کۆی حاڵەتەکان و ١٤ هاووڵاتی بەلووچ کە دەکاتە ١٣٪ سەرجەم کۆی حاڵەتەکان دەستبەسەرکراون. هەروەها ٣ هاووڵاتی لوڕ، ٢ هاووڵاتی گیلەک و هاووڵاتییەکی عەرەب لەگەڵ دوو هاووڵاتی خەڵکی وڵاتی پاکستان لە مانگی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان

دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە مانگی فێبریوەری وەکوو مانگانی پێشوو لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە بەردەوام بووە و لەو مانگەدا لانی کەم ٩ چالاکی مەزهەبی لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣ چالاکی مەزهەبی دەستبەسەرکراو لە پەیڕەوانی ئایینی بەهایی بوون کە هەر سێ کەسەکەیان لە چالاکانی ژن بوون. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم سێ چالاکی سوننی مەزهەبی بەلووچ، یەک چالاکی شیعە لە شاری قوم و دوو چالاکی سوننی خەڵکی پاکستان لە قیشم دەستبەسەرکراون.

دەستبەسەرکرانی ٩ ژن و ٨ منداڵ لە مانگی فێبریوەری

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ٩ چالاکی ژن لە ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون کە دەکاتە ٨٪ سەرجەم دەستبەسەرکراوان.

ژنانی دەستبەسەرکراو خەڵکی شارەکانی بوجنوورد، مەریوان، شیراز (٢ کەس)، مەشهەد، تاران، شەهریار، زاهیدان و ڕامسەر بوون.

هەروەها لەو مەودایەدا لانی کەم ٨ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون. ٦ کەس لەو منداڵە دەستبەسەرکراوانە کورد و خەڵکی شارەکانی بۆکان، سەقز، قوروە و جوانڕۆ (٣ کەس) و ٢ کەسیش بەلووچ و خەڵکی زاهیدان بوون.

لە مانگی ڕابردوودا چالاکێکی کۆمەڵگای پەلکەزێرینەکان بەناوی ئێلهام چووبدار لە شاری ئورمیە دەستبەسەر کرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گواسترایەوە.

دەستبەسەرکرانی مامۆستایان، خوێندکاران و چالاکانی میدیایی

لە ماوەی مانگی فێبریوەری ئەمساڵدا و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لانی کەم ٢ خوێندکار لە شارەکانی زابۆل و تاران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و هیچ حاڵەتێک لە دەستبەسەرکرانی مامۆستایان تۆمار نەکراوە.

شایەنی ئاماژەپێدانە کە لەو مانگەدا لانی کەم ٧ ڕۆژنامەوان و چالاکی میدیایی و ٣ هونەرمەند و نووسەر لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

ناسنامەی تەواوی ئەو ١١١ کەسە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بەمەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net