دەستبەسەرکردنی زیندانی پێشوو و چالاکی کرێکاری عیسا ئیبراهیم زادە

‏ک.م.م.ک

ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتی عیسا ئیبراهیم‌زاده خەڵکی شاری شنۆ بە دوای هێرشی هێزه ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، دەستبەسەر کرا.

شایانی باسه، ناوبراو کە بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانی خۆی و جووتیارانی دیکە سەفەری تارانی کردبوو، هەر کە گەڕایەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، لەپێش چاوی هاوسەرەکەی و منداڵەکانیدا، به بێ‌ڕێزی و توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.

جێی ئاماژەیە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، فەرمانی سزادانی ٥ ساڵەی بۆ دەرکراوه، کە بە دانانی بارمته و بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد بووە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net