دەستبەسەرکردنی محەمەد جەعفەرمحەممەدی بە توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد جەعفەرمحەممەدی” خەڵکی شاری سنە و بە لێدان و توندوتیژییەکی بێ وێنە دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی کەسەی ئاماژەپێکراوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران ماڵی ناوبراویان بە نیشاندانی ترس و تۆقاندنی دانیشتووانی ماڵەکە دەستیان دایە وێرانکردن و دزین و دەستبەسەرداگرتنی شتومەکی تایبەتی ناوبراو

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، محەممەد جەعفەرمحەممەدی باوکی دوو لەو گەنجانەیە کە لە سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا بە ناوەکانی مورتەزا و سیروان جەعفەر محەممەدی دەستبەسەرکرابوون، کە دوای پێشکەشکردنی سکاڵای خۆی بۆ دادگا سەبارەت بە دزینی ئاڵتون و پارەی نەخت لە ماڵەکەی خۆی، دامەزراوە سەرکوتکەرەکانی بە ناوی ئەمنییەتی حکومەتی ئێران بە تێکدانی ئاشتی و ئارامی تۆمەتبار کران.

ع – ر

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net