72
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی هێمن نیکپەی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی نەنە سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سنە، کراوه.
جێی ئاماژەیه، کە هێزە ئەمنییەکان، بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا و بە توندوتیژی، ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گیران و تۆمەتەکانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
خ.ع