58
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شاری مەریوان، ئیبراهیم خیشکار، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دەل سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لە شەقامەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە بنەماڵەی ناوبراو، تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ پەیوەندییەکی دیداری و تەلەفۆنی لەگەڵدا بکەن، تەنانەت له مافی هەبوونی پارێزەریش بێبەش بووه.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
خ.ع