دەستبەسەری ئەسعەد محەممەدی چالاکی مەدەنی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، ئەسعەد محەممەدی ناسراو بە مەسعوود محەممەدی قەیسەریان لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە پاش بانگهێشتت بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای ڕێژیم لەو شارە، دەستبەسەر و بۆ کێشانی خەلی مەحکووم کرانە یەکساڵەکەی، بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە سنە گوازرایەوە.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە پێشووتر لە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە ماڵەکەی خۆی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بەتۆمەتت پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net