63
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk, سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە تیرۆریستییەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەرماڵی عەلی دانش هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد و بە شکاندنی درگای ماڵەکەیان چوونە ماڵەوە و دەستبەسەریان کرد.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، قاسم چۆمەڵانی(هەڵۆ) هاوڵاتییەکی دیکەی خەلکی مەهاباد لەکاتی گەڕانەوە لە بۆکان لە شوێنێک بەناوی کلکی بەگزادان لە نێزیک مەهاباد لەلایەن بەکرێگیراوانی سپای تیرۆریستی پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە کە تا ئێستە وردەکاری هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش