68
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، نەسرین شاکەرەمی دایکی دادخواز لە تۆرییەکدا لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە پلەتفۆڕمی ئینستاگەرام هەواڵی دەستبەسەری کچەکەی ئایدا شاکەرەمی لەلایەن پۆلیسی ئیڕشادەوە ڕاگەیاند.
شیاوی باسە، نەسرین شاکەرەمی بەنووسینی: دوێنێ کچەکەم ئایدا لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە بەتاوانی لەسەر نەکردنی سەرپۆشی زۆرەملێ دەستبەسەر کراوە و تا ئێستەیش هەر دەستبەسەرە کە خوشکی نیکا شاکەرەمی گیانبەختکردووی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی خەڵکی خوڕەماوا و نیشتەجێی تاران .
جێی سەرنجە کە، تا ئێستە هەواڵێک لەسەر ئازادی ئایدا شاکەرەمی بڵاو نەکراوەتەوە.
ق.ش