دەستبەسەری ساڵح نیکبەخت و دەستبەسەرداگرتنی تابلۆی ساخارۆف لە فڕۆخانەی خومەینی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

هەینی ١ی بەفرانبارت ٢٧٢٣ی کوردی، ساڵح نیکبەخت مافزان و پارێزەرت بنەماڵەی ژینا ئەمینی لەکاتی گەڕانەوە لە فەڕەنسە هەر لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی خومەینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و چەندد کاتژمێر لێپرسینەوەی لێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کەلووپەلی تێبەتی وەکوو پەساپۆڕت، لۆپتۆپ و موبایلەکی ساڵحی نیکبەخت و تابلۆی ساخارۆفیش دەستیبەسەردا گیرا.

شیاوی باسە کە، لە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ئەمساڵ ساڵح نیکبەخت وەکوو نوێنەری ژینا ئەمینی کە پاش بانگهێشتت لەلایەن پەڕلەمانی ئەورووپاوە بۆ بەشداری و وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف لەلایەن ڕێژیمەوە چوونیان قەدەغە کرابوو لەم ڕێوڕەسمە کە لە بنکەی پەڕلەمانی ئەورووپا هەڵکەوتە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسەیە بەشداری کرد.

شایانی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە تەمەن ٧٢ساڵ تەمەنەی خەڵکی سەقزە کە دۆسیەیەی ئاڵۆزی سیاسیی زۆری لە پێگەی پارێزەەی بەرگریکاری پێبووە کە دەیان جار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشە و تەنانەت زیندانی کراوە.

شیاوی باسە کە لە دواین تۆمەتبار کردنی ساڵح نیکبەخت لە ڕێکەوتت ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی پار لەلایەن لقی دووی دادسەرات ئێڤین لە پێوەندی لەگەڵ تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵار پەڕیبوویەوو و بەدانی بارمتە ئازاد کرابوو کە لو درێژەت هەر ئەم تۆمەتە ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن لقی ٢٨ی بێدادگەی ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی عەمووزاد بە ساڵێک زیندان و دوو ساڵ چالاکی نەکردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان مەحکووم کرا.

ئەم هاوڵاتییە مافزانەی کورد لە دوو سەردەمی ڕێژیمی پەهلەوی و ئەم ڕێژیمە سەرجەم ٨ ساڵ تەمەنی خۆی لە زیندان تێپەڕاندووە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net