ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سێ هاوڵاتی کورد بەناوەکانی ئیدریس کارساز، محەممەد ڕەسووڵپوور و کەماڵ عوقابی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردئ، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ئیدریس کارساز لە شاری شنۆ و دەستبەسەریان کردووە.
سەرچاوە ڕوونی کردەوە: هێزە ئەمنییەکان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی محەممەد رەسوڵپوور کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی کۆنەقەڵا سەربە شاری شنۆ و کەماڵ عوقابی کوڕی حسەین خەڵکی گوندی باڵاگیر سەربە شنۆیان دەستبەسەر کردووە.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.
ق.ش