دەستبەسەری سەلاح ڕەحمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەلاح ڕەحمانی زیندانی سیاسیی لە مێژینە خەڵکی گوندی چەشمیەر سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵ ئەم هاوڵاتییە و تونداژۆیانە دەستبەسەریان کردووە.

شیاوی باسە ناوبراو ساڵی ٢٧١٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسۆنی حکوومەتی ئێرانەوە بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو لە ساڵی ٢٧١٥ی کوردی، بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکم دەستبەسەر و پاش کۆتایی حوکمەکەی لە ساڵی ٢٧١٧ی کوردی، لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران ئازاد کرابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net