90
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری Kmmk,هاوڵاتیتەک بەناونیشانی هێمن ئاتەشتەڕ خەڵکی گوندی چواردیوار سەربە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی سەرچاوەیەکەوە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوە سەرماڵە ئەم هاوڵاتییە و بە هێنانەئارای کەشی ترس و تۆقاندن ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسە کە، بەدواداچوونی بنەماڵە و کۆمەڵگای مەدەنی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە تا ئێستە بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ ئۆرگانێکی ئەمنیی و قەزایی وڵامدەر نەبووە.
ق.ش