65
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەلاح سووری کوەی سمایل و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە هێزو ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان لە سێڕیانی جڵدیانی پیرانشار دەستبەسەر و هەروەها دەستیان بەسەر موبایلەکەیدا گرتووە.
شیاوی باسە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەهۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیا بەدەستەوە نییە.
ق.ش