114
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەشکان سمایلزادە خەڵکی گوندئ قاجەڕی سەربە شاری بۆکان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە ڕێی پێوەندی تێلەفوونەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە بۆکان کراوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییە لەمەڕ شوێن و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش