62
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk, ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژنی ٤٥ساڵ تەمەن خەڵکی مەهاباد، بەناونیشانی گەلاوێژ محەممەدی ئەڕشەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا یەکێک لە نێزیکانی بنەماڵەی ناوبراو کوتوویە: گەلاوێژ کە سەرقاڵی بەرگدووریە(خەیاتی) لەکاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی باخی شایەگان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هێرش دەکەنە سەری و دەستبەسەری دەکەن.
تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتییە دەکار گیراون نەزانراوە.
ق.ش