117
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی چوارشەمە٣٠ی جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتی ئارام ئوستادی خەڵکی سائین قەڵا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم لەو شارە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێز کرا.
ئەم هاووڵاتییە کە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی دادگا دەسبەسەر کرا، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە سەری بەدەست نەهاتووه. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، هۆکاری ئەم دەسبەسەرکردنە به ناڕوونی ماوەتەوە.
خ.ع