149
ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سامان یاسین کە ماوەی ساڵ و نیوێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمئ ئێرانەوە دەستبەسەرە لە زیندانی قزڵحەساری کەرەجەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی ئەمیناوای شاری ڕەی ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەسەر داوای دادوەر سەڵەواتی لە پووشپەڕی ئەمساڵ بە زۆرەملێ لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی ڕاگوازرابوو.
جێی سەرنجە کە سامان یاسین پاش بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەمەڕ دواین بارودۆخی خۆی لە زیندان بە زۆرەملێ بۆ بۆ جاری دوویەم لە نەخۆشخانەی دەروونی دەخەوێنرێت.
ق.ش