43
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گوڵانی ٢٧٢٤، سزای بەندکران لە دژی مەهدی مەجیدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان دەرچووە.
بە پێی حوکمەکە، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی پشتیوانی لە حکوومەتی ئیسرائیل سێ ساڵ، بە تاوانی بانگەواز دژی نیزام ساڵێک و بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ڕابەر هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراو و پێی ڕاگەیێندراٚ.
پێویستە بگوترێ کە مەهدی مەجیدی لە مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئەمنیی ورمێ، گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان و لە ٧ی بەفرانباری هەمان ساڵدا، بە دانانی بارمتەی پێنسەد ملوێن تمەنی، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
خ.ع