148
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٦ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەباح ساڵحی” خەڵکی حەسەن ئاوادی شاری سنە کە لە ٢٢ی خەرمانانی ئەمساڵدا لە شوێنی کاروباری خۆی دا لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک دەستبەسەر کران لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەی دوسیەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا و لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە سزای یەک ساڵ و یەک مانگ بەندکران بۆ دەرکرا.
پێویستە ڕوونی بکەینەوە کە ئەم بڕیارەی دادگا بۆ ماوەی دوو ساڵ بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە.
ع – ر