سزای زیندانیکردن و غەرامە بۆ سێ هاووڵاتی خەڵکی سەقز

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی هیوا جەهانی تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی محەممەد، هیوا تاتایی تەمەن ٤٨ ساڵ کوڕی محەمەد ساڵەح و ئومێد موقەدەس تەمەن ٤٤ ساڵ کوڕی ئەنوەر، لەلایەن دادوەر جەواد مستەفایی، بەرپرسی لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئێران لەم شارە، سزای زیندانیکردن و غەرامەیان بەسەردا سەپێندرا.

تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییانە بەم شێوەی خوارەوەیە:

هیوا جەهانی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و هاوکاریکردن لە دژی ئاسایشی ناوخۆ، بە کەمکردنی ڕۆژانی دەستبەسەربوونی، دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، که دادگا بە ئاماژەدان بە یاسای کەمکردنەوەی سزا، سزای زیندانیکردنەکەی گۆڕی بۆ سێ‌سەد و پەنجا ملوێن ڕیاڵ غەرامە.

هیوا تاتایی، به تۆمەتی بەشداریکردن له کۆبوونەوە و هاوکاریکردن له دژی ئاسایشی ناوخۆ، سزای سێ ساڵ زیندانی بە داشکاندنی ڕۆژانی دەستبەسەرکردنی، به سەردا سەپێندرا. لە گەڵ ئەوەش دادگا، هاوپێچ به جێبەجێکردنی مادەی ٢٣ی یاسای سزادانی ئیسلامی که له ساڵی ١٣٩٢ پەسەندکراوه ، جگه لە سزای زیندانییەکەی، حوکمی دوو ساڵ قەدەغەکردن له چوونەدەرەوە له وڵات-ی بۆ ناوبراو دەرکرد.

ئومێد موقەدەس: به تۆمەتی بەشداریکردن له کۆبوونەوە و هاوکاریکردن له دژی ئاسایشی ناوخۆ، سزای دوو ساڵ زیندانی بە داشکاندنی ڕۆژانی دەستبەسەربوونی، بە سەردا سەپێندرا، کە دادگا به پشتبەستن به یاسای کەمکردنەوەی سزا، حوکمەکەی بۆ غەرامەی سێ‌سەد و پەنجا ملوێن ڕیاڵ کەمکردەوە.

جێی ئاماژەیه کە ئەم هاووڵاتییاننە، لە لایەن دادگاوە له سزاکانی خۆیان ئاگادار کراونەتەوە و لە مۆڵەتێکی بیست ڕۆژەدا دەتوانن داوای پێداچوونەوە لە دادگای پێداچوونەوەی ڕژێمی ئێران لە کوردستان بکەن.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net