سنه؛ هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ماڵی ئارمان ساعدپەنا

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هونەرمەندێکی کورد بە ناوی ئارمان ساعدپەنا لە شاری سنە. دوای ئەوەی نەیانتوانی دەستبەسەری بکەن، دەستیان بەسەر کەلوپەلی ناوبراو، لەوانە هاردی کۆمپیوتەرەکەی گرت

به پێی ڕاپۆرته کان، هۆکاری ئەم هێرشەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بەشداریی ئارمان ساعدپەنا له ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی ئەوێهەنگ و وتنی سروودێکی نیشتیمانی بووه.

جێی ئاماژەیه کە ئارمان ساعدپەنا، پێش گەمارۆدانی ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێرانەوە، ماڵەکەی بۆ شوێنێکی نادیار جێهێشتبوو.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net