پیام سایت سیاسی خبری

سنە؛ ئازادکردنی کاتیی هاووڵاتییەک

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، کەیوان زەندی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ڕژیمی ئێران لەو شارە، ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه کە، کەیوان زەندی پێشتر لە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران، هەڵیانکوتایە سەر دووکانەکەی و دەستبەسەریان کرد، کە پاش ١٤ مانگ هێشتنەوەی له دۆخێکی هەڵپەسێردراودا، بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

شایانی باسه، کە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییه.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *