ک.م.م.ک:
یەکشەممە١٦ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، سووسەن ڕازانی، جەماڵ ئەسەدی، ئێقباڵ شەبانی، سەید خالی حسەینی، فەردین میرەکی و شەیس ئەمانی شەش چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێز بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و ئاڵۆزکرفنی بیروڕای گشتی لە لقی دووی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سنە تۆمەتەکانیان بۆ ڕوون کردوونەتەوەو ئەوانیش بەرگری لە خۆیان کردووە بەرانبەر بە تۆمەتە هەڵبەستراوەکان.
جگە لەم شەش هاوڵاتییە، فەرشید عەبدوڵایی چالاکی کرێکاری و باوکی نەمر هوومەن عەبدوڵایی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بەبۆنەی ئامادەبوون لە ڕێوەڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایکی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا و ئەنجامی چالاکی مەدەنی لە ڕيی بانگهێشتنامەوە ئاگادات کراوەتەوە.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتیانە پاش ئامادەبوون لە دانیشتنی ڕوونکردنەوەی تاوان و لێکۆڵینەوە، بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
ق.ش