پیام سایت سیاسی خبری

سۆسەن حەسەنزادە، مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بوکان، بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سۆسەن حەسەنزادە، چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بوکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتی بانگەواز دژی ڕژێم، بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

ئەم هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی٢٧٢٤، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بۆکان بەبێ فەرمانی قەزایی، هاوکات لەگەڵ توندوتیژی دەستبەسەر و پاش نزیکەی مانگێک لێپرسینەوە، بە بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە دوای دەستبەسەرکرانی، بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە و لە ماوەی دەستبەسەرکردنیشدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *