ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK ، یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی دوکتۆر لوقمان قەنبەری نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، ناوبراویان دەستبەسەر و دەستیشیان بەسەر موبایل، لۆب تۆب، بەڵگەی خوێندن و کتێبەکانیدا گرت.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتگەلی بێبنەمای پێوەندی لەگەڵ هەواڵگرییەکانی ڕۆژاوا و ئیسڕایلی و هەروەها بڵاوکردنەوەی بابەت و چەمکگەلی ناسیۆناڵیستی کوردی، دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە و پشکنینی موبایل و ئێمێلەکانی، بەلێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرا.
دوکتۆر لوقمان قەنبەری ٣٩ساڵ تەمەن، دەرچووی دوکتۆرای زانستی سیاسیی و خاوەنی ئەم
بەرهەمە چاپکراوانەیە:
١. ژیۆئابووری و سیاسەتی دەرەوەی گەشەپێدان
٢. ناسیۆناڵیزمی دەوڵەت و شوناس لە جیهانی عەرەب
٣. بەجێهانیبوونی ڕێباز و میتۆدەکان
هەروەها دوکتۆر لوقمان قەنبەری وەرگێڕی کتێبگەلی
١. کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕکێشە بەرهەمی ئەفرا بنگیۆ
٢. کوردەکان، ڕابردوو، ئێستە و داهاتوو بەرهەمی کەریم یەڵدیز
لە ئاسەوارەکانی ناوبراون بەڵام هەرگیز مۆڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوەیان پێنەدرا.
ق.ش