78
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران جێگیرکراو لە بنکەی گوندی شیپانەجۆ سەربە شاری سەقز، چیای بەختیار لە چیاکانی دەورووبەری ئەم گوندەیان دایەبەر دەسڕێژی چەکی قورسی دۆشکا و تیربار، ئەمە لە کاتێکدا بووە کە چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژیانی سەوزی سەقز سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ و کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنە بوون.
ئەم ناوچەیە کاتژمێر دەی سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ دوابەدوای تەقەی کوێرانەو بێ کۆنتڕۆڵی هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران ئاگری تێبەردرابوو.
ق.ش