107
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی- ڕاگەیەنکاری خەڵکی سەقز بەناونیشانی کەیوان ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی هێرشیان کردە سەرماڵ ئەم هاوڵاتییە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی.
ئەم هاوڵاتییە لە ئەندامانی کەمپەینی (پورسمان) یشە.
شیاوی باسە کە، ئەمە جاری چەندەمە کە کەیوان ڕەحیمی چالاکی مەدەنییە دەستبەسەر و لێپێچینەوەی لەسەر دەکرێت.
ق.ش