سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکردن بەسەر لوقمان پیشیار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان

Print Friendly, PDF & Email

سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکردن بەسەر لوقمان پیشیار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان

سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکردن بەسەر لوقمان پیشیار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان

16:31 – 6 December 2023

هەنگاو: سێشەممە، ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی لوقمان پیشیار کە پێشتر بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ لوقمان پیشیار، تەمەن ٥٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

ناوبراو لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی حەسەن مەردانی و تەمەن ٦٠ ساڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و دواتر ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنیی ئێرانی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەی لە بەندیخانەی شاری بۆکان ئازاد کراوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net