سەڵماس؛ دەستبەسەری گۆترەیی خەڵکی گوندی قەرەقشڵاخ

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، ناڕەزایی نیشاندانی هێمنانەی خەڵکی گوندی قەرەقشڵاخ سەربە شاری سەڵماس بەرانبەر بە بنیاتنانی کومپانیای خوێ لە زەوییەکان کە پاشماوەی پیشەییەکەی لێکەوتەی ژینگەیی زۆری بۆ ئیکۆسیستەمی ناوچەکە، باخ، لەوەڕگە، سەرچاوە ئاوییەکان و زەوییە کشتووکاڵییەکانی بەدوادادێت، لەلایەن ئیتلاعاتت ڕێژیمی ئێران لە سەڵماس توندوتیژی لێکەوتەوە.

شیاوی باسە، سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو ڕایگەیاند: کە پتر لە ٧٠ کەس خەڵکی گوندەکە دەستبەسەر کراون کە ڕێژەیەکی زۆریان بەساڵاچوون، هەروەها سەرچاوەکە لە درێژەدا کوتی: ژنانی دەستبەسەرکراو لەلایەن سەرۆکی ئیتلاعاتی ڕێژیم بێڕێزیان پێکراوە و هەڕەشەی جنسیان لێکراوە، ناونیشانی بەشێک لە دەستبەسەرکراوان بەم جۆرەیە:

١. ڕەحیم تالبی ٧٥ ساڵ
٢. غوڵام حەقیقەت ٨٠ ساڵ
٣. موحەرەم حەقیقەت ٧٠ ساڵ
٤. قەنبەر ئەمانی ٧٠ ساڵ
٥. سەفەر ڕاعی ٦٠ ساڵ
٦. هەدایەت ئەمجەدت ٦٠ ساڵ
٧. غوڵام مەلەکی ٥٠ ساڵ
٨. سووسەنبەر عەلیپوور
٩. سومەییو عەلیپوور
١٠. ئەلێناز عەلیپوور
١١. سەعیدە ئەحمەدی
١٢. لەتیفە مەولایی
١٣. ڕوباب عەلیپوور
١٤. سووسەن غەفاری
١٥. مورتەزا تەیاری
١٦. تەوحید ئەکبەری
١٧. دایکی ٧٠ ساڵەی تەوحید ئەکبەری
١٨. ئەحمەد پارسا
١٩. هاشم ڕەزایی
٢٠. یووسف موتەلبی
٢١. تەوحید مەلەکی
٢٢. مەهدی مەلەکی

ناونیشانی تەواوی دەستبەسەرکراوان لە گەڵ ئاشکرابوونیان لە هەواڵی تەواوکەردا ڕادەگەیەنرێت.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net