ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، حەوت هاوڵاتی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە لە هەمان شار سەرجەم ٣٠ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرابوو.
بۆ تێپەڕاندنی ئەو حوکمە داسەپێنراوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شــنۆ کران.
لە چوارچێوەی ئەم هەواڵەدا ئەو حەکمەی بۆیان دەرچووە بەم شێوەیە؛ شوانە بابەکری، شەفیع بابەکری و هیوا شەریفی هەرکام بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و هەروەها شاهین ئیبراهیمی، شارام ئیبراهیمی، سۆران بەنگینی و ساڵح سەخاوەی هەرکام بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.
شیاوی باسە کە، پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، پاش ڕێوڕەسمی زەماوەندی سۆران بەنگینی ئەم هاوڵاتیانە دەستبەسەر و پاش ڕاگواستن بۆ زیندان بەدانانی بارمتە تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
ق.ش