57
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شارام شاهی خەڵکی شاری شنۆ، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی پار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە گەڕەکی ئەمیراوای شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو.
شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاررییەک لەهۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ ئەم
هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش