39
ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ١ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی فەخرەدین مودەرڕێسی تەمەن ٣٨ ساڵ کوڕی شەفێع خەڵکی دێشەمس لە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزه ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە نیوەی شەودا هێرشیان کردووەتە ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بەبێ فەرمانی دادگا، بە چێکردنی کەشێکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێ، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، تا ئێستا هەوڵەکان و بەدواداچوونی بنەماڵەی مودەرڕێسی بۆ ئاگاداربوون له چارەنووسی ئەم هاووڵاتییه، بێدەرەنجام ماوەتەوە.
پێویستە بگوترێ تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵه، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکردنی فەخرەدین مودەرڕێسی لەبەردەستدا نییە.
خ.ع