شنۆ؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسناوی ئیسماعیل عەزوزمە خەڵکی گوندی میرئاوا سەر بە شاری شنۆ، لە بەرزاییەکانی کێلەشین له شنۆ، بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەگەڵ چەند کەسێکی‌تر بۆ کەندن و کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاری، ڕۆشتبوو بۆ کێلەشین.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا، ئاماژە بە برینداربوونی دوو هاوڵاتی دیکە لەم رووداوەدا کراوە، کە دوای پشتڕاستبوونەوەی ناسنامەکەیان، ئاگادار دەکرێنەوە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net