شنۆ؛ هێرشی هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران بە چەکی قورسەوە بۆ سەر کاسبکارانی گوندی تاژاندەرە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سەرلە بەیانی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە تیرۆریستییەکانی سپا لە شنۆ بە چەک و جبەخانەی شەری قورس وەکوو ئاڕپیچی، هاوەن، دۆشکا و نارنجۆک هێرشیان کردەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی کاسبکاران هەڵکەوتوو لە گوندی تاژاندەرە سەربە شاری شنۆ و لە ئەنجامدا چەندد کەس کوژران و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو؛ هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران بەمەبەستی دەستبەسەری کۆمەڵێک لە کاسبکاران هێرش دەکەنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونیان لە گوندی تاژاندەرە پاش ئەوەی لە دەستبەسەرکردنیاندا سەرکەوتوو نابن، تێهەڵچوون لەناوبەریان دێتە ئاراوە و لەکۆتاییدا هێزەکانی سپا بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر شوێنەکر کە لە کۆتاییدا چەندد کوژراو برینداری لێ دەکەوێتەوە.

تا ئێستە ئامارێکی ورد لە کوژراو و بریندارانی هەردوو لا بەردست نییە، بەڵام ئەوەی دەرکەوتووە، یەکێک لە کاسبکاران بەناوی ڕامین مرادی ناسراو بە ڕامین شکاک لەم تێهەڵچوونە کوژراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net