63
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگریkmmk، شێخ ئازاد شەهابی لە شێخە ناسراوەکانی ناوچەی سەقز کە هێرشی کرابوویەسەر، بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
شەوی ڕابردوو چەندد کەسی چەکدار چوونە ناو خانەقای شێخ ئازاد لە گەڕەکی تەپەی ماڵانی سەقز و تەقەیان لە خۆی و شوێنکەوتوانی کرد کە بەم بۆنەوە دوو کەس بەناوەکانی پەیمان و پەرویز هەر لەوێ کوژران و شێخ ئازادیش بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە کەبەبۆنەی قورسی برینەکە سەرلە بەیانی ئەوڕۆ گیانی لە دەست دا.
هیچ زانیارییەک لە ناونیشانی هێرشبەران بەردەست نییە.
ق.ش