11
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، عەبدوڵڵا گوڵستانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.
ئەم حوکمە بە تۆمەتی بانگەواز دژی نیزام دەرچووە. گوڵستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بەهۆی ئەشکەنجەدانیەوە لە کاتی دەستبەسەرکردندا، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەم هاوڵاتییە، پێشتر سزای یەک مانگ زیندانی و بڕی غەرامەی بەسەردا سەپێنرابوو. دۆسیەی گوڵستانی، نموونەی ئەو دۆسیانەیە کە پەیوەندییان بە چالاکی مەدەنییەوە هەیە و لەم ساڵانەی دواییدا سەرنجی دامودەزگاکانی مافی مرۆڤی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
خ.ع