48
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی عەتا حوسێنی، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی پاوە، خێزاندار و خاوەنی یەک منداڵ، کە دوێنێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران سنگی بریندار ببوو، بە هۆی بەهۆی سەختی برینەکانییەوە تووشی مەرگی مەغزی هات.
جێگەی ئاماژەیە ئەم هاووڵاتییە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواستراوەتەوە.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە نۆسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بووە.
ک.ح